سروودی ڕووخان

سروودی رووخان January 28, 2014 ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ سه‌ره‌تای سالی 1986 نووسراوه‌ هه‌نگاوم نا به‌ناو ته‌ما به‌به‌رده‌ڵان و گوێ چه‌ما چاوم كرده‌ چراو تیشكی پربه‌ تووله‌رێی شه‌وه‌زه‌نگ باڵی كێشا دڵم كرده‌ به‌له‌مێك و به‌ناو ده‌ریای شێتا بێده‌نگ وه‌ك مار كشا باكم نه‌بوو له‌تاریكی له‌ دووریی رێ له‌هه‌زاران كۆسپ و چقڵی تیژی به‌رپێ ساله‌های ساڵ رێگه‌ی سه‌ختم كوتایه‌وه‌…

Ya’s

یاْس چە گردبادى مارا بە گردش وامیدارد بى انکە حتی کورەراهى درپیش باشد. شبحوار درتاریکى مثل سایە فانوسى آویزان درمعـرض باد میلرزیم و پنداشتی شتابان، بە پیش! سکون عفریتی است ترسناک گامهای ما گریزان سوار بر اسب امید بە پیش زیر باران زیر افتاب سوزان. اما دریغ شبح سفیدی بیش نیشت کە مارا از سکونی…

Azar

ئازار هۆنراوه‌ی : فه‌ره‌یدون موشیری نازانم و -ئه‌مه‌ش مایه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی سه‌ختمه‌- که‌ بۆ مرۆڤ، ئه‌م دانایه‌، په‌یامبه‌ره‌ له‌ هه‌وڵیدا: -که‌ له‌راده‌ی موعجیزه‌شی ره‌ت کردووه‌- که‌چی په‌یی به‌ موعجیزه‌ی خۆشه‌ویستی نه‌بردووه‌، له‌به‌ر چییه‌؟ *** له‌به‌ر چییه‌ که‌ هێشتاکه‌ میهره‌بانیی نه‌ناسیوه‌؟ وه‌ نازانێ له‌توێی زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کدا چ شتگه‌لی سه‌رسورَهێنه‌ر شاراوه‌یه‌! *** من لام وایه‌، له‌م دنیایه‌ چاک بوون…

Bawki Shehidm

بۆ باوكی شه‌هیدم له‌ رۆژی 20/1/1987 دا رژێمی ئێران تۆپ بارانی ناو شاری سلێمانی كرد و ژماره‌كی زۆر هاووڵاتی شه‌هید بوون. ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ له‌گه‌رمه‌ی ئه‌و كۆسته‌دا نووسراوه‌ و پێشكه‌شه‌ به‌ گیانی باوكم و هه‌موو شه‌هیه‌ده‌كانی به‌رخانه‌قای ئه‌و رۆژه‌. زرم دیسان ناله‌ی تۆپه‌ و په‌یامی مه‌رگ گه‌یشته‌ شار راپێچی كرد به‌ره‌و ئاسمان خوێنی ئاوێته‌ی به‌رد و…

Krmi tawan

کرمی تاوان هه‌ندێ ديمه‌ن ئه‌وه‌نده‌ ناشيرينه‌ نازانى چۆ‌ن باسى بكه‌ى! په‌پووله‌یه‌ک باڵی له‌ژێر پۆستاڵی زوڵما هه‌ڵوه‌ری دڵی له‌ناو کووره‌ی رقا له‌شیش درا. هه‌ست وسۆزی به‌شاڵاوی ئۆردووی گومان ئه‌نفال کرا. خه‌ونه‌کانی ناو قه‌فه‌سی هه‌ڤده‌ ساڵه‌ی واخ به‌ بلۆک، ئۆف به‌ له‌قه‌، بمرم! به‌به‌رد چه‌ند شێرانه‌، بێباکانه‌ پێما‌ڵ كرا! **** ئه‌ی قوربانيى هه‌‌زارداوى تازه‌و ره‌سه‌ن! ئه‌و دڵانه‌ی…

Zmani niga

زمانی نیگا هۆنراوه‌ی هوشه‌نگ ئیبتیهاج(سایه‌) که‌س په‌ی نابا به‌م سه‌رگوروشته‌ی نێوانی من و تۆیه‌ هه‌تا گۆڕینه‌وه‌ی نیگا نامه‌کانی من و تۆیه‌ گوێم لێ بگره‌ به‌ لێوانی خامۆشه‌وه‌ بۆت ده‌دوێم وه‌ڵامم ده‌ به‌و نیگایه‌ی که‌ زمانی من و تۆیه‌ سه‌رده‌مێکه‌ که‌س ناوداری رێگه‌ی ئه‌وینی نه‌دیوه‌ وا ئێستاکه‌ چاوی جیهان چاوه‌ڕوانی من و تۆیه‌ گه‌رچی هیچ که‌س…

Jadooy hanin

جادووی حەنین گەرچی رۆژم لە بان سەکۆی ماڵەکانی نیشتمانم تەمەنێکە لە چاوەچاو زیندانێکە لە خەونی سەوز ژووانێکە لەگەڵ حەزو تاسەی ڕاماو! *** گەرچی شەوم لە کۆڵانی شارەکانی نیشتمانم ئاسمانێکە رەش داگەڕاو شەرمن بە ماچی ئەستێرە نامۆ بە خەرمانەی مانگ و تیشکی هەتاو! *** گەرچی زەمان لەسەر کوڵمی کێوەکاى نیشتمانم فرمێسکێکی قەتیس ماوە نیگایەکه ئەسیری چاو…

Etri yad

عه‌ترى ياد بۆ هاوڕيێانى ئه‌وسام شنه‌ى خه‌یاڵ به ‌کۆڵانی یاده‌كانى مناڵیما سه‌رگه‌‌ردانه‌ به ‌ده‌ستێکی زه‌میله‌یه‌كی به‌تاڵ و به ‌ده‌‌ستێکی تینی ئه‌‌ژنۆی راده‌ژه‌نێ به‌‌ڵکو چه‌‌ند دانه‌ قریوه‌ و زه‌رده‌ خه‌نه ‌و په‌‌ڕه‌ی گوڵ و هه‌ناسه‌ی گه‌‌رم که‌ ئه‌وساکه‌ وه‌کوو کانی لێم ده‌ڕژان له‌ باگیری سووچه‌کانا کۆکاته‌وه !‌ * شنه‌ى خه‌یاڵ به‌ بن سێبه‌ری چناری حه‌زه‌کانی رابوردووما…

Estere geshe

ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌ شه‌وانی تووش، ئه‌ستیره‌کان تک تک له‌ناو ده‌ریای هه‌ورا ئه‌توێنه‌وه‌. مه‌ر گه‌لاوێژ جار به‌جارێ په‌رده‌ی تاریکی دابدڕێ و به‌ده‌نگ ماسیی سیروانه‌وه‌ بێته‌ خوارێ! شه‌وی ساماڵ، هه‌رچی ئه‌ستێره‌ی قوژبن و په‌ناو پاساری ئاسمانه‌، چلچرایه‌ و پێش گه‌لاوێژ …خۆیان ئه‌که‌ن به‌ سیروانا! **** هاوینی 1993