Hemoman zallm

هه‌موومان زاڵم، هه‌موومان مه‌زڵووم لای ئێمه‌ هێشتا قوتابی ئه‌بێ وه‌ک په‌یکه‌ر له‌ پۆلدا دابنیشێ و به‌ ترسه‌وه‌ له‌ مامۆستا بنوارێ تا نه‌که‌وێته‌ به‌ر پلار و سه‌رزه‌نشتی مامۆستا. نه‌خۆش ئه‌گه‌ر توزێ موجاده‌له‌ له‌گه‌ڵ دکتۆر بکا بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌کانی دوور نیه‌ دکتۆر پیاهه‌ڵنه‌شاخێ بڵێ “من دکتۆر م یان تۆ، ئه‌گه‌ر خۆت حه‌کیمی بۆ هاتووی بۆ لای من!”…

Reporting on children

بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌کانی راپۆرتکردن ده‌رباره‌ی منداڵ مه‌ودای په‌خشی که‌ناڵه‌ جیاوازه‌کانی راگه‌یاندن ئه‌مرۆ به‌هۆی پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆجیای زانیاری و ویستی سیاسی و بازرگانی ده‌سه‌ڵاتدارانی میدیاوه‌، چ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و چ له‌سه‌ر ئاستی جیهانی، فراوانبوونێکی بێوێنه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ دیوه‌. تاک و خێزان و کۆمه‌ڵگا له‌به‌ر هێرشی به‌رده‌وامی ده‌نگ و ره‌نگ و وشه‌دان و ئه‌م هێرشه‌ش ده‌توانێ کاریگه‌ریی خراپ به‌جێ…

Sinuhe

سینۆهه‌ چییه‌ و نووسه‌ره‌که‌ی کێیه‌؟ ره‌نگه‌ ئه‌م ناونیشانه‌ وه‌ک شتێَکی سه‌یر بێته‌ به‌ر چاوی خوێنه‌ری کورد چونکه‌ ماوه‌یه‌که‌ دوو ته‌رجه‌مه‌ی “سینۆهه‌: پزیشکی تایبه‌تی فیرعه‌ون” له‌بازاردایه‌ و گه‌لێک که‌س خوێندوویانه‌ته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی وای له‌من کرد ئه‌م بابه‌ته‌ بنووسم ئه‌وه‌بوو تێبینیم کردووه‌ زۆرێک له‌ خوێنه‌ران ئه‌م کتێبه‌ وه‌ک ده‌قێکی مێژوویی کۆن سه‌یرده‌که‌ن و واده‌زانن له‌سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌کاندا نووسراوه‌ته‌وه‌.…

Goyje

گۆیژه‌ و ئه‌زمڕ: زبڵدانی سه‌یرانکه‌ران و مه‌ینۆشان ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش له‌گه‌ڵ چه‌ند هاورێیه‌کدا له‌ سه‌ر شه‌قامی شه‌تیییه‌وه‌ قه‌دبڕ به‌ گۆیژه‌دا سه‌رکه‌وتین به‌مه‌به‌ستی به‌گوڕخستنه‌وه‌ی تینی هه‌ناسه‌و هێزی ماسولکه‌کانمان. له‌ دامێنی شاخدا لێره‌و له‌وێ دوو دوو و سێ سێ خه‌ڵک دانیشتنبوون و سه‌رگه‌رمی سه‌یران و خواردنه‌وه‌ بوون. به‌درێژایی رێگه‌ش تا بنار بوتڵه‌ ساردی و ئاوو قوتووه‌ شاردی و…

Gassing the hospital

ئه‌و رۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌ گازباران کرا پێش ئه‌و کاته‌ش چه‌ند جارێک ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ که‌وتوبووه‌ به‌ر هێرشی کیمایی، به‌ڵام ئه‌وه‌ یه‌که‌مجار بوو نه‌خۆشخانه‌ وا له‌ نزیکه‌وه‌ یببَته‌ نیشانه‌ی فرۆکه‌کانی رژێم ئه‌ویش به‌ چی. به‌ گازی کیمیایی. نه‌خۆشخانه‌ی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک له‌ په‌نا چه‌مۆڵکه‌یه‌کدا بوو له‌ دۆلێکی بچووکدا له‌ ده‌ره‌وه‌ی گوندی به‌له‌کجار به‌لاشانی به‌رزاییه‌کی بچووکه‌وه‌ و رووه‌و ده‌به‌رند به‌ره‌وڵی…

Shailoxani merran

شايلۆغانى مه‌‌ڕان تێبینی: ئه‌مه‌ ده‌ربڕینێكی حیكایه‌تئاسا‌ى هه‌ستی نووسه‌ره‌ له‌ گه‌رمه‌ى ئاوديوكردندا وه‌ك نامه‌یه‌ك بۆ بۆ هاوڕێی به‌رێز كاك سه‌ردار فه‌تاحم ناردبوو‌. ده‌باره‌ی گه‌له‌ی بێ شوان و شوانی نائینسان، ره‌وه‌گورگی برسیی بێ ویژدان و باڕه‌و باعه‌ی مه‌ڕی نیوه‌گیان، فۆلكلۆری مه‌ڕان پڕه‌ له‌ به‌سه‌رهات و ئه‌فسانه‌ی پڕعیبره‌ت و جوان. ده‌گێڕنه‌وه‌ دێرزه‌مان له‌ دۆڵێكدا كه‌ كێوی بڵندی دیوارئاسا…

Al-zaidi shoes

ناکامیی رۆشنبیری عه‌ره‌ب و که‌وشه‌کانی ئه‌لزه‌یدی مرۆڤی ئازارچه‌شتوو، له‌ هه‌مان کاتدا که‌ ئه‌بێ هه‌قی ئه‌وه‌ی بدرێتێ تووره‌یی خۆی ده‌رببرێ به‌رامبه‌ر به‌و زوڵمه‌ی هه‌ست ده‌کا لێی کراوه‌، پێویسته‌ چاوه‌روانی ئه‌وه‌شی لی َبکرێ ئاماده‌بێ ئه‌نجامی تووره‌ییه‌که‌ی بگرێته‌ ئه‌ستۆ. له‌سایه‌ی پره‌نسیپه‌کانی مافی مرۆڤدا مونته‌زه‌ر ئه‌لزه‌یدی وه‌ک تاکێک مافی خۆیه‌تی ناره‌زایی و تووره‌یی خۆی به‌رامبه‌ر جۆرج بوش ده‌ببرێت با…

Baker’s report

The irony is that when Saddam was toppled and then captured, millions of Iraqis celebrated yet while Saddam has been in jail, many more millions have being suffering and paying the price for the fall of the dictator.  But revolutions and forceful regime changes are usually devastating. So the issue here must not be the…

Wedge of Hatred

پوازی قین قین پێچه‌وانه‌ی خۆشه‌ویستییه‌ و بریتیه‌ له‌ رقێکی بێ ئه‌ندازه‌ به‌رامبه‌ر به‌ که‌سێک یا شتێک که‌ وا له‌ خاوه‌ن قین ده‌کات حه‌ز به‌ خۆلێ لادان و تێشکاندنی قین لێبوو بکات. قین سۆزێکی ئێجگار به‌هێزه‌ و پاڵنه‌رێکی کاریگه‌ره‌ بۆ ئاراسته‌کردنی ره‌فتاری خاوه‌نی. قین مه‌ودای مه‌نتیق و بیرکرنه‌وه‌ی خاوه‌نی ته‌سک ده‌کاته‌وه‌ و هه‌موو تواناکانی خاوه‌نی چڕده‌اته‌وه‌…

Azar

ئازار هۆنراوه‌ی : فه‌ره‌یدون موشیری نازانم و -ئه‌مه‌ش مایه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی سه‌ختمه‌- که‌ بۆ مرۆڤ، ئه‌م دانایه‌، په‌یامبه‌ره‌ له‌ هه‌وڵیدا: -که‌ له‌راده‌ی موعجیزه‌شی ره‌ت کردووه‌- که‌چی په‌یی به‌ موعجیزه‌ی خۆشه‌ویستی نه‌بردووه‌، له‌به‌ر چییه‌؟ *** له‌به‌ر چییه‌ که‌ هێشتاکه‌ میهره‌بانیی نه‌ناسیوه‌؟ وه‌ نازانێ له‌توێی زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کدا چ شتگه‌لی سه‌رسورَهێنه‌ر شاراوه‌یه‌! *** من لام وایه‌، له‌م دنیایه‌ چاک بوون…